لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ورمێ 3 کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان مهاباد - ورمێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان پیکاپێک و پاسێکدا روویدا و فەرزین رەزازادە، سەرۆکی ناوەندی خێرای زانکۆی پزیشکیی ورمێ گوتی، لە ئەنجامدا سێ سەرنشینی پیکاپەکە گیانیان لەدەستداوە.
فەرزین رەزازادە گوتیشی، هەر لە رووداوەکەدا 19 سەرنشینی پاسەکە برینداربوون و دۆخی تەندروستیی دووان لەوانیش جێگیر نییە.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی و هاووڵاتی لە رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانلەدەستدەدەن و بریندار دەبن.
لە نەورۆزی 2023 تاوەکو سەرەتای مانگی شوباتی ئەم ساڵ، 14 هەزار و 234 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 273 هەزار و 535 کەسیش بریندار بوون.