سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: سوپاس نێچیرڤان بارزانی بۆ پێشوازیکردنی گەرم لێم لە هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دوای گەڕانەوەی لە هەولێرەوە بۆ وڵاتەکەی، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر "ئەو پێشوازییە گەرمەی" کە رۆژی هەینی لە هەولێر لێی کرا.
جۆرجیا میلۆنی لە تویتێکدا هیوای خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ هەولێر و بەغدا پێشانداوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوام دەبن لە "پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان."
ئێوارەی رۆژی هەینی، 23-12-2022، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دوای سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە هەولێر کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، سەرەکیترینیان پەیوەندییەکانی نێوان رۆما و هەولێر، شەڕی دژی داعش و دۆخی عێراق و ناوچەکە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵیى خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی میلۆنی، "پيرۆزبايی كريسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى له خاتوو ميلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپاتكرده‌وه بۆ هاريكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و سياسى و مرۆيى و هاريكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا."
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا "دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى گرنگييه‌كى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات" و به‌هێزى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گرنگ زانى.
هه‌روه‌ها سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا "پشتگريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى" و لەوبارەیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان "دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات."
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڕەشەکانی داعش و پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوبارەوە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاريه‌كيى داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی رۆما کرد.
جۆرجیا میلۆنی دوو مانگە وەکو سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەستبەکاربووە و ئەمە یەکەم سەردانییەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
وەک نەریتێکی ساڵانە، لە کریسمسدا سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی دەکات؛ ئەمساڵ ئەو سەربازانە بەسەردەکاتەوە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خزمەت دەکەن.
ئیتاڵیا لە ساڵی 2014ەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە؛ ئیتاڵیا 900 راوێژکاری سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەن کە زۆربەیان لە هەولێرن.
چەندیین جار و لە چەندین وێستگەدا بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە لە نێویاندا ماتیۆ رێنزی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا کە لە 20ی ئابی 2014 بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئیتاڵیا لە کانوونی دووەمی 2015ـەوە ئەم مەشق و راهێنانەی خوارەوەی بە پێشمەرگە داوە:
- هێرشبردن و بەرگریکردنی پیادە
- بەکارهێنانی دژەتانک
- بەکارهێنانی تۆپ و هاوەن
- بەکارهێنانی نیشانشکێنی (قەناس)
- فریاگوزاریی پزیشکیی سەرەتایی
- پووچەڵکردنەوە و خۆپاراستن لە مین و بۆمبی چێندراو
دەقی تویتەکەی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا
"سوپاس سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پشێوازییە گەرمەی ئەمڕۆی هەولێر. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاوم لەوەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لە ژمارەیەک بواری پێکەوەکارکردندا بەهێزتر بکەین."