سەرۆک بارزانی و گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا پرسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا کرد و لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوئاهەنگی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد.
رۆژی پێنجشەممە، 23-11-2023، بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام لەگەڵ مارشاڵ سامى سامپسۆن، گهوره راوێژكارى بهرگريى بهريتانى له رۆژههڵاتى نێوهڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سهربازيى ياوهرى کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دواپێشهاتە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی و مارشاڵ سامی سامپسۆن تاوتوێی پرسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانی جەختی لە "بەردەوامیی پاڵپشتی و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووەتەوە."