پەیەدە: جێفری گوتی ئەگەر تورکیا هێرشبکاتە سەر رۆژهەڵاتی فورات سزای دەدەین
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) رایگەیاند کە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوڕات راگەیاند و گوتی، "ئەگەر تورکیا هێرشبکات سزای دەدەین".
جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ پارتە کوردستانییەکان کۆبووەوە.
سەما بەکداش، گوتەبێژی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "جێفری لە سەردانەکەیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند کە نابێت هێرشبکاتە سەر هیچ ناوچەیەکی دیکە کە ئێستا لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوە. ئەگەر ئەو کارەش بکات، ئەمریکا رێگریی لێدەکات و سزای دەدات، وەکو چۆن لە رابردووشدا سزای دا."
هاوکات سلێمان ئۆسۆ، سکرتێری پارتی یەکێتیی کوردستان و ئەندامی شاندی ئەنەکەسە بۆ دانوستاندن لەگەڵ پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد (PYNK) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چاومان بە جەیمس جێفری کەوتووە و بە ئاشكرا ترسی گەلی خۆمانمان لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانمان پێڕاگەیاند و هیوامان خواست ئەمریکا رێگە بە هێرشی لەو جۆرە نەدات."
ئۆسۆ دەڵێت، "جێفری گوتوویەتی ئێمەش هیوادارین کە تورکیا هێرشێکی وەها نەکات و لە ناوچەی کانی ئاشتی بیر لە فروانخوازیی زیاتر نەکاتەوە".
سکرتێری پارتی یەکێتیی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە "جێفری بەڵێنی داوە ترس و نیگەرانییەکانی گەلی کورد لە هێرشەکان و هەروەها داخوازیی پارتە کوردییەکان بگەیەنێتە سەرکردەکانی ئەمریکا."
هاوکات ئاژانسی فەرمیی تورکیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویکردووەتەوە، جەیمس جێفری نوێنهری تایبهتی ئهمریكا لهو كۆبوونهوانهی لهگهڵ بەرپرسانی یەپەگە و ئهنجوومهنی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئهنهكهسه) له ههردوو پارێزگای حهسهكه و دێرەزۆر کردوونی، بانگهشهی ئهوهی كردووه كه توركیا ئۆپهراسیۆنی دیكه له ناوچهكهدا ناکات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، جەیمس جێفری له كۆبوونهوهكهی حهسهكهدا داوای له ههردوولا كردووه هەرچی زووه كار به رێككهوتننامهكهی نێوانیان بكهن. ههروهها به بانگهشهكردن بۆ ئهوهی كه توركیا ئۆپهراسیۆنی دیكه له ناوچهكهدا ناکات، دڵنیایی پێیانداوه.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا دەڵێت، جەیمس جێفری له دێرەزووریش لهگهڵ ئهندامانی ئهنجوومهنی خۆجێی و ئهنجوومهنی سهربازیی یهپهگه كۆبووەتەوە و جهختی له گرنگیی ئارامی له ناوچهكهدا كردهووەتەوه و دابینكردنی خزمهتگوزارییهكانی به پێویست زانیووه.
ئێستا هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان رێککەوتوون کە پێکەوە کاری هاوبەش لەژێر دەسەڵاتی مەرجەعیەتێکی باڵادا بکەن.
سەما بەکداش، لەبارەی دانانی مەرجەعیەتی باڵای هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەسەڵاتەکانی مەرجەعی باڵا بە رەوشی گەلی سووریاوە پەیوەستە."
سەما بەکداش دەسەڵاتەکانی مەرجەعیەتی باڵای بەم جۆرە دیاریکرد:
- نوێنەرایەتیکردنی کوردانی سووریا لە سەکۆ نیشتمانی و نێودەولەتییەکاندا
- دانانی ستراتیژیەتی پەیوەندیدار بە گەلی کوردی سووریا
- بڕیاردان لەسەر رەوشی پەیوەست بە کوردانی سووریا
- خستنەڕووی رەوشی ناوچە کوردییەکانی ژێر دەستی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا
- هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی ئەو گرووپانەدان بە شێوەیەکی گونجاو
- مەرجەعیەتی باڵا هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر پێکهاتە ناکوردەکانی ناوچەکەدا نابێت