میدیای سووریا: ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر حومس و حەما

رووداو دیجیتاڵ
 
میدیای سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی پارێزگاکانی حومس و حەما و لە ئەنجامدا "حەوت کەسی سڤیل" بریندار بوون.
 
بەگوێرەی میدیای سووریا، هێرشەکە دەوروبەری کاژێر 7:35 خولەکی ئێوارە کراوە.
 
تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویەتی بەرپەرچی هەندێ لە مووشەکەکان بداتەوە و تێکیانبشکێنێت.
 
جگە لە برینداربوونی 7 کەس، میدیای سووریا دەڵێت، هێرشەکە زیانی مادیشی لێکەوتووەتەوە.
 
خەڵکی دەڵێن، گوێیان لە بیستنی دەنگی گەورە لە ئاسمانی حومس بووە. میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئەوە دەنگی بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکان بووە. 
 
ئامارە نافەرمییەکان دەریدەخەن، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ئیسرائیل 25 جار هێرشی کردووەتە سەر سووریا و 60 شوێنی کردوەتە ئامانج.