تەرمی کەسێک لە زێی گەورە دەدۆزرێتەوە کە دەست و قاچی بەستراونەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە کە دەست و قاچی بەستراونەتەوە.
شاهێدحاڵێک کە ئاگاداری رووداوەکە بوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کرێکارەکانی کارگەیەکی دەرهێنانی لم و چەو سەرقاڵی کارکردن بوون و لەو کاتەدا تەرمەکەیان لە لێواری زێی گەورە بەدیکردووە.
پۆلیس لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی لە هەولێر گوێزراوەتەوە. هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.