ئۆتۆمبێلێک لە زاخۆ گڕدەگرێت و کەسێک تێیدا گیان لەدەستدەدات


رووداو دیجیتاڵ 

شەوی یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامێکی زاخۆ گڕیگرت، رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆش بە رووداوی راگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک تێیدا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک لەبارەی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە چۆن گڕیگرتووە و هۆکارەکەی چی بووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد میرزا بووە.