بەهۆی تەقینی گازەوە لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی مەحمووقەجەری سنووری ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، سیستمی گازی ماڵان دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار دەبن، یەکێک لە بریندارەکان دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە روویداوە. پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 10 ساڵانە و ناوی (ئارش ئەحمەد حەسەن)ـە. دایک و باوکی، برایەکی و دوو خوشکی دیکەی بریندارن.
بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن لە کەلار.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەش برینداریان بردووەتە نەخۆشخانەکەیان، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و "ئێستا سێ کەسیان لە نەخۆشخانە ماون و تەندروستییان جێگیرە."
هاونیشتمانییەک کە کەسی نزیکی بریندارەکانە و لە نەخۆشخانە بوو، لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت، "گازی بۆیلەر بووە و بۆ گەرمکردنی ئاو دایانناوە، تەقیوەتەوە و گوتیان، خانووەکە رووخاوە بەسەرماندا." ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی لە ماڵیان بووە هەفتەی پێشوو ئەو سیستمەیان داناوە.

پەیامنێری رووداو چووە شوێنی رووداوەکە، ماڵەکە بە یەکجاری رووخاوە و بەکەڵکی ژیان نەماوە.
شایەتحاڵێک کە لە گوندەکە بووە بە رووداوی گوت، بەیانی لە کاتی نانخواردنی بەیانیدا تەقینەوەکە روویداوە و دەنگەکەی ئەوەندە بەهێز بووە، لە تەواوی گوندەکە دەنگی داوەتەوە.