کەشناسی: سبەی پێشبینی نمەباران دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە دەڵێت، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە.
رۆژی پێنجشەممە، 22-02-2024، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمەبارانی کەم کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
رۆژی چوارشەممە، 21ـی شوبات 2024، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، لە سێ رۆژی داهاتوو هیچ پێشبینییەکی بارانبارین لە سەنتەری شارەکان ناکەن، ئەوەی هەیە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانە، کە ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەیینی:
هەولێر: 18 سیلیزی
سلێمانی: 16 سیلیزی
دهۆک: 18 سیلیزی
کەرکووک: 20 سیلیزی
هەڵەبجە: 18 سیلیزی
زاخۆ: 17 سیلیزی
سۆران: 13 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 سیلیزی
گەرمیان: 19 سیلیزی