رووداو ناوی ئەو بەربژێرانەی دهۆک بڵاودەکاتەوە کە نزیکن لە مسۆگەرکردنی 25 کورسیی پەرلەمان
رووداو دیجیتاڵ
لە بازنەی دهۆک 24 کورسى بۆ لایەنەکان دەستنیشانکراوە و یەک کورسیش بۆ کۆتای کریستیانەکانە، بەپێ ئەنجامە بەراییەکان کە دەست رووداو کەوتوون لە بەربژێرانى پارتى دیموکراتى کوردستان 19ـیان چانسى ئەوەیان هەیە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان سەربکەن.
جگە لەوەش بەپێی دەنگە بەدەستهاتووەکان؛ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوو بەربژێری لە دهۆک سەردەکەون، نەوەی نوێ دوو و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش یەک بەربژێر.
20 بەربژێرەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کە لە دهۆک زۆرترین دەنگیان هێناوە:
1. بەهجەت عەلی؛ 21 هەزار و 535 دەنگ
2. ژێهات ئیبراهیم؛ 12 هەزار و 892 دەنگ
3. ڤەهێل؛ 12 هەزار و 327 دەنگ
4. سەلیم شەعبان؛ 11 هەزار و 150 دەنگ
5. بەنستان عسمەت؛ 11 هەزار و 101 دەنگ
6. سەردار خەلیل؛ 10 هەزار و 731 دەنگ
7. ئیبراهیم؛ 10 هەزار و 492 دەنگ
8. رێناس عەبان؛ 10 هەزار و 402 دەنگ
9. کەلحێ محەممەد؛ 10 هەزار و 350 دەنگ
10. باسل ئەیوب؛ 9 هەزار و 701 دەنگ
11. جێگر؛ 9 هەزار و 344 دەنگ
12. شەمال یونس؛ 9 هەزار و 234 دەنگ
13. مێهڤان عومەر؛ 9 هەزار و 82 دەنگ
14. بەرزو عەبدی؛ 8 هەزار و 918 دەنگ
15. وشیان؛ 8 هەزار و 926 دەنگ
16. هاڤين؛ 8 هەزار و 511 دەنگ
17. رۆژان جبار؛ 8 هەزار و 413 دەنگ
18. ڤەژین؛ 8 هەزار و 44 دەنگ
19. ژیان ساڵح؛ 7 هەزار و 254 دەنگ
20. رۆژان زێوەر؛ 6 هەزار و 917 دەنگ
حەمید زوبێر، بەرپرسى بەشى هەڵبژاردنى مەڵبەندى یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوو کورسى لە دهۆک مسۆگەر کردووە، بەڵام هێشتا بۆ ئێمە یەکلایى نەبووە، کە ئەو دوو بەربژێرە پیاون کە سەردەکەون، یان پیاوێک و ژنێک.
بەپێی زانیارییەکانی حەمید زوبێر، ئەم سێ بەربژێرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان چانسی ئەوەیان هەیە سەربکەون:
- ئیسلام کەشانى زۆرترین دەنگى هێناوە کە زیاتر لە 9 هەزار دەنگە
- سەڵاحەدین رێکانى، لە ریزبەندیی دووەم دێت بە بەدەستهێنانی نزیکەی 6 هەزار دەنگ
- لەنێو ژنانیشدا هەڵەز ئەحمەد زۆرترین دەنگى هێناوە.
لەلای خۆیەوە، ئارام حوسێن یەکێک لە سەرپەرشتیارانى لیستى نەوەى نوێ لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، دوو پیاو و ژنێک چانسى سەرکەوتنیان هەیە بەم شێوەیە:
- مەلا شڤان بەروشکى زۆرترین دەنگى هێناوە
- سیپان ئامێدى لە رێزى دووەم دێت
- لەنێو بەربژێرانی خانمدا، ئاڤان خاڵس زۆرترین دەنگى هێناوە
هەتا ئێستاش دەنگى هەموو وێستگەکان نەگەیشتوونەتە مەڵبەندى یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی دەست ئەوان کەوتوون، عەلى مستەفا ئۆرەمارى، زۆرترین دەنگى لەسەر ئاستی بازنەی دهۆک لە لیستی یەکێتی بەدەستهێناوە و کورسییەکەی یەکێتی لە دهۆک بۆ ئەو دەبێت.
یەک کورسیی کۆتای کریستیانەکان یەکلایى بووەتەوە و بۆ د. جێمس حەسدو هێدو، دەبێت. ئەو زۆرترین دەنگى کۆتای کریستیانەکانى هێناوە کە هەتا ئێستا گەیشتووەتە 2205 دەنگ.