قهدهخەی خۆپێشاندان و چالاکی له دێرسم راگەیێندرا
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای دێرسم لە باکووری کوردستان، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدانی لە پارێزگەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگەیاند.
پارێزگای دێرسم هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، رێگەگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە دروستبوونی تووندوتیژی گەڕاندەوە.
پارێزگای دێرسم لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو؛ لەپێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە تووندوتیژی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11ـەمین مادەی یاسای ژمارە 5442ـی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17ـیەمین مادەی یاسای ژمارە 2911ـی چالاکییەکان، ئەو رێوشوێنانە گیراونەتەبەر.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ـی رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو کاژێر 23:59ـی رۆژی 24ـی تشرینی یەکەمی 2023 جگە لەو چالاکییانەی لە لایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێ دەدرێت، قەدەخەی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەیە.