بافڵ تاڵەبانی: بەپەلە لە خەو هەستن و وەرن دەنگ بدەن

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قوتابخانەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگی دا و داوای لە دەنگدەران کرد، "لە خەو هەستن" و بچن دەنگ بدەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 لە کاژێر 07:00ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی دەنگی دا، لە رێگەی میدیاکانەوە پەیامێکی بۆ دەنگدەران نارد و رایگەیادند، "هەڤاڵانی ئەزیزی خەڵکی کوردستان، وەرن دەنگ بدەن، بە پەلە هەستن لە خەو، بە پەلە."
 
 
لەم هەڵبژاردنەدا دوو ملیۆن و 654 هەزار و 169 کەس مافی دەنگدایان هەیە و پرۆسەکە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام دەبێت.