لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سۆران دوو هاوژین گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار رووداوی هاتووچۆ روویاندا و بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
موحسین تەحسین، گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو چوار رووداوە هاتووچۆیە تەنیا لە 12 کاژێری رابردوودا لە سنوورەکە روویانداوە.
یەکێک لە رووداوە هاتووچۆکان لە جۆری وەرگەڕان بووە کە بەهۆیەوە دوو هاوژین گیانیان لەدەستدا. گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە سێ رووداوەکەی دیکەدا 10 کەس بریندار بوون.
لە شەش مانگی رابردوودا لە سنووری سۆران، شەش کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین رووداوەکانی هاتووچۆش لە رێگەی دەرەوەی شارەکان بووە.