لە کەرکووک بەهۆی لێچوونی گازەوە ژن و پیاوێکی بەتەمەن گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، درەنگی شەوی رابردوو، ژن و پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لێچوونی گازی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە 20-04-2023، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، درەنگی شەوی رابردوو، نزیک کاژێر 12:00 ژن و پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لێچوونی گازی ماڵەکەیانەوە لە خەودا گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەو ژن و پیاوە، وەک گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، بەتەنیا ژیاون و وادیارە بیریان چووەتەوە گازی ماڵەکەیان بکوژێننەوە، بۆیە درەنگی شەو بەهۆی لێچوونی گازەوە گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوتەی عامر نووری، رووداوەکە لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودینی شاری کەرکووک روویداوە. ژن و پیاوەکە کوردن، ژنەکە تەمەنی 71 ساڵ و هاوژینەکەی تەمەنی 73 ساڵە.