لە گەرمیان زیندانییەک لەدەست پۆلیس هەڵدێت
رووداو دیجیتاڵ
زیندانییەکی گرتووخانەی گەرمیان لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە کەلار، لەدەست مەفرەزەکانی پۆلیس هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوەتەوە.
رووداوەکە کاژێر دەوروبەری 9:30 خولەک روویداوە. زیندانییەکە گوتوویەتی نەخۆشە، بۆیە تیمەکانی پۆلیس گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار.
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێش ئەوەی بچنە ژوورەوە بۆ نێو نەخۆشخانەکە، زیندانییەکە لەدەست پۆلیسەکان هەڵاتووە.
ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و هەوڵی دەستگیرکردنەوەی تۆمەتبارەکە دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی عەلی جەمال قەدووری بێت، ئەو کەسە بەپێی مادەی 443ـی تایبەت بە دزیکردن دەستگیرکرابوو.
ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و هەوڵی دەستگیرکردنەوەی تۆمەتبارەکە دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی عەلی جەمال قەدووری بێت، ئەو کەسە بەپێی مادەی 443ـی تایبەت بە دزیکردن دەستگیرکرابوو.