بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر گۆڕدرا
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر گۆڕدرا و لە شوێنی ئەو بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی دهۆک بە وەکالەت دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەم زانیارییەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی دا.
ئیحسان عەبدولڕەحمان گوتی، هیمەت حاجی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەوەرانی هەولێر گۆڕدرا و لە شوێنی ئەو عەمید محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری چاکسازی گەوەرانی دهۆک بەوەکالەت دەستبەکار بوو.
لە هەرێمی کوردستان سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن.
بە گوتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دوای تەواوبوونی ماوەی کارکردنی، گۆڕدراوە و ماوەکەی بۆ درێژ نەکراوەتەوە.
تاوەکو رۆژی چوارشەممە، 07ـی ئەم مانگە، 5302 سزادراو لەنێو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بوون، تاوەکو 1ـی ئەم مانگەش 1214 بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر لەنێو چاکسازییەکان بوون، کە لەو ژمارەیە 676 کەسیان بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن و 538 کەسیش بازرگانی مادەی هۆشبەرن.