لە مەلەتی بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەک سێ کەس دەستگیرکران
رووداو دیجیتاڵ
داواکاری گشتیی مەلەتی رایگەیاند، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە دۆسیەی باڵەخانەی (حەیات سیتی) و سێ کەسیان بە تۆمەتی بوونی کەمتەرخەمی لە دروستکردنی باڵەخانە دەستگیرکردووە.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی مەلەتیی باکووری کوردستان رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە و باس لەوە دەکەن گوایە لێکۆڵینەوەکان لە باڵەخانەی رووخاوی باڵەخانەی حەیات سیتی وەک پێویست نین. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو باڵەخانەیە لە مەلەتی، سێ تۆمەتبار دەستگیر کران."
بەگوتەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی مەلەتی: "دەستبەجێ دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی کەمتەرخەم بوون لە بونیادنانی باڵەخانەکە. لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەگەر نموونە بە سەرپەرشتی کەسانی شارەزا وەرنەگیرێت، رێگە نادرێت بەوەی رێنمایی بدرێت بە هەڵگرتنی داروپەردوو."
دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن کەسانی پسپۆڕ هەریەک لە تۆمەتباران، (س. س)، (ف. س. و) (س. س) دەستگیر کران.