پۆلیسی راپەڕین: کەسێک کەوتە نێو ئاوی دەربەندی رانیە و خنکا

رووداو - هەولێر 

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییەک بە ماتۆڕسکیلەکەیەوە کەوتووەتە نێو ئاوی دەربەندی رانیە و خنکا.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە 19-8-2019) تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی (خ.ع.ف) لەدایکبووی ساڵی 1969 پیشەی فەرمانبەر لە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر، دانیشتووی سەنگەسەر گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە لۆفەکانی دەربەند رانیە پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ماتۆڕەسکیلەکەیەوە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و دەستبەجێ خنکاوە".

بە گوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە: ''بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت چووەتە رانیە".

پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.