گەورەشارەوانیی وان زمانی کوردی بۆ رێنماییەکانی هاتووچۆ زیاد دەکات
رووداو دیجیتاڵ
گەورەشارەوانیی وان زمانی کوردیی بۆ رێنماییەکانی هاتووچۆ لە شەقام و رێگەوبانەکاندا زیاد دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا تیمەکانی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی گواستنەوە بەردەوامن لە کارکردن لەسەر دانان و نووسینی هێماکانی رێگاوبان و هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی.
لە شەقامی مەهمەت ئەفەندی لە ناوەندی شار، لەسەر شەقام هۆشداریی وەک 'پێشی پەیا' بۆ پیادە و 'هێدی' بۆ شۆفێران زیادکرا.