لە ئامەد تەرمی هاونیشتمانییەک لە رووباری دیجلە دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، تەرمی هاونیشتمانییەک لە لێواری رووباری فورات دۆزرایەوە.
ئەو هاونیشتمانییە ناوی "شێخموس چ."ە؛ رۆژی 16ی ئایاری 2024 دیارنەمابوو. لەو رۆژەوە گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایار تەرمەکەی لە لێواری رووباری فورات دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر)ی هەبووە. ئێستا تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکی و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی دەکرێت.