لیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی هێنانی کرێکارانی بیانی پێکهێنرا
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەمەبەستی رێکخستنەوەی هێنانی کرێکاری بیانی لیژنەیەکی باڵا بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا و لەمەودا هەموو رێنماییەکانی هاتن و کارکردنی کرێکارانی بیانی لە رێگەی ئەو لیژنەوە دەبێت.
رۆژی دووشەممە، 19-02-2024، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بە پشتبه‌ستن به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (63) له (17/7/2020) قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وەک سەرپەرشتیاری لیژنه‌ی باڵا، ره‌شنووسی رێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی له هه‌رێمی كوردستانی لە كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (125) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له (31/1/2024) خسته‌ڕوو، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سندكرا و له وه‌قائعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، ده‌ركردنی رێنماییه‌كی له‌م جۆره به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی یاسایی مامه‌ڵه‌كردن و شێوازی هاتنی كرێكاری بیانییه له هه‌رێمی كوردستان، کە مۆڵه‌تپێدانی كاركردنیان ته‌نیا له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و رێنماییانه‌ی پێشتر هه‌بوون كاری پێناكرێت.
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشتر لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سامانە سرووشتییەکان، ناوخۆ و چەند لایەنێکی دیکەوە کرێکار دەهێندرایە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا ئەوە رێکخراوە بەگوێرەی ئەو رەشنووسە بێت کە پەسندکراوە هاتنی کرێکار تەنیا لە رێگەی ئەو لیژنەوە دەبێت کە جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکات، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتەکەمان."
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی، ئەو لیژنەی پێکهێنراوە دەسەڵاتییان پێدراوە رێنمایی بۆ کارکردنی کرێکارانی بیانی دەربکەن، ئێستا لیژنەکە رێنمایی نوێی دەرکردووە و لەگەڵ دەرکردنی ئەو رێنماییانە هەموو رێنماییەکانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ کاریان پێناکرێت.
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، پێکهێنانی لیژنەکە و دەرکردنی ئەو رەشنووسە دەستپێشخەری قوباد تاڵەبانی بووە و دەڵێت: "رەشنووکە چەندین بابەتی گرنگی تێیدا پەسندکراوە یەکێک لەوانە کۆنترۆڵکردنی هێنانی کرێکاری زۆر، جێبەجێکردنی مادەی 72ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە دەبێت هەر پرۆژەیەک 75٪ـی کرێکاری ناوخۆیی و 25٪ـی بیانی بن، ناچارکردنی کرێکار کە پێویستە دەستەبەری هەبێت، مەرجێکیش بۆ ئافرەت دانراوە کە نابێت ئەو ئافرەتانەی دووگیانن کار بکەن."