مەریوان هەڵەبجەیی داوای دیبەیت لە دلێر گەرمیانی دەكات
رووداو - هەولێر
دلێر گەرمیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لە مەریوان هەڵبجەیی کردبێت و ناوی ئەوی زڕاندبێت، رایگەیاند "من بەهیچ شێوەیەک هەڕەشەی کوشتنم لێ نەکردووە". مەریوان هەڵەبجەیی دەشڵێت " ئه‌و له‌سه‌ر واڵێک هه‌ڕه‌شه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه که تایبه‌ته به که‌سایه‌تی خۆی و ئه‌گه‌ر بەڕاست متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه با دیبه‌یت بکه‌ین".
رۆژی 15-2-2016 لەڕێگەی پەیجێکی فەیسبووکەوە بەناوی (سیڤان دلێر گەرمیانی) پۆستێک لەسەر نووسەر و رۆشنبیر مەریوان هەڵەبجەیی بڵاوكرایەوە و لە پۆستەکەدا نووسرابوو " کوشتنی مەریوان هەڵەبجەیی کە ئێستا لە سلێمانییە، نە فەتوای دەوێت و نە پێویستی بە فەتوایە، بەڵکو کوشتنی فەرزی کیفائەیە لەسەر موسڵمانان و دەبێت بیکوژن".
دلێر گەرمیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی پۆستە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "من بەهیچ شێوەیەک ئەو پۆستەم نەنووسیەوە، ئەوەی نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە و شتێکی هەڵبەستراوە".
بۆ رۆژی دواتر، مەریوان هەڵەبجەیی لەڕێگەی پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وەڵامی ئەو نووسراوەی دایەوە و رایگەیاند "پاش ماوه‌یه‌کی کورت وه‌ڵامی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌ده‌مه‌وه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه پێی ده‌ڵێم ئێوه ئه‌هلی سه‌ده‌ی 21 نین، چاوه‌ڕێبن و دڵنیابن واتان لێده‌که‌ین خۆتان بگێڕینه‌وه بۆ زبڵدانی مێژووی بیابانه‌کان، یاخود واتان لێبکه‌ین له‌و جهنگهڵساته بێنه ده‌ره‌وه‌و بتوانن له‌گه‌ڵ مرۆڤدا خۆتان بگونجێنن."
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا هەڵەبجەی نووسیویەیتی "باش ده‌زانین ئه‌مه ئه‌کاونتی تایبه‌تی خۆته و ته‌مه‌نی ئه‌و کچه‌ت هێنده نییه بتوانێت به‌و شێوازه شه‌رعییه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بکات، هه‌ر کامێکیشتان بن یه‌کێکتان به‌رپرسیاریه‌تییه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرن".
مەریوان هەڵەبجەیی سەبارەت بەو پرسە بە رووداوی گوت "ئه‌و له‌سه‌ر واڵێک هه‌ڕه‌شه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه که تایبه‌ته به که‌سایه‌تی خۆی و وه‌ک هه‌ر که‌سێکی دیکە ناوی یه‌کێک له خانه‌واده‌که‌ی خۆی به‌کارهێناوه، روونکردنه‌وه‌که‌شی له‌سه‌ر واڵێکه که رهسمییهو وابه‌سته‌یه به کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه".
هەڵەبجەیی هەروەها گوتی "ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌نێو دیندا قوڵنهبووبێتهوه چۆن ده‌توانێت ئه‌م شه‌رعیه‌ته ریز بکات، ئه‌گه‌ر له‌نێو شه‌رعدا ئه‌زموونی ته‌فسیر و ئه‌زموونی فتوای نه‌بێت و گۆشه‌گیر و تووند نه‌بێ،ت چۆن ده‌زانێت له فتواکانی ئیبن ئەلتەیمیەدا ده‌قه‌که ده‌ربهێنێت و بڵێت فه‌رزی کیفائهیه.؟! که‌ی گه‌نج و کاڵفامه‌کانی ئێمه ئه‌م ده‌ربڕین و شێوازه له فتوادان دەزانن.!؟".
لەبارەی ئەوەی ئایا مەریوان هەڵەبجەی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دلێر گەرمیانیدا هەیە، هەڵەبجەیی گوتی "هیچ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ دلێردا نییه، ئه‌و بۆ خۆی کێشه‌ی دروستکردووه، نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵکو من کێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ موسڵمانێکدا نییه، کێشه‌ی من کێشه‌ی فکرییه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ره‌فتار و بیرۆکانه‌دایه که باوه‌ڕیان به تووندڕه‌وی و قه‌تڵوعام و سه‌ربڕین و رفاندنی ئافره‌تان و داعشیزمهکاندا هه‌یه."
رووداو لە هەڵەبجەیی دەپرسێت چیت هەیە بۆ دلێر گەرمیانی؟ بۆچی دەبێت ئەو هەڕەشەی کوشتن لە جەنابتان بکات؟ لە وەڵامدا هەڵەبجەیی گوتی " له‌م بواره ئه‌زموونی زۆرم هه‌یه، نه‌ک هه‌ر من به‌ڵکو هه‌رکه‌سێک له جیهاندا ره‌خنه‌یه‌کی گرتبێت تووشی هه‌مان ئه‌م چاره‌نووسه بووه‌ته‌وه. کاتێک که تێده‌گه‌ن وه‌ڵامی دروستی ره‌خنه‌کانیان نییه به چه‌ندین شێواز رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، له زمانی زبر، سووکایه‌تی و مۆڕه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ده‌گاته تۆقین و کوشتن، به داخم که دلێر له روونکردنه‌وه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو".
مەریوان هەڵبجەیی پەیامێک بۆ دلێر گەرمیانی دەنێرێت و دەڵێت "با گفتوگۆ بکه‌ین، ئه‌و به بانگخواز ده‌زانێت و لێره و له‌وێ وتار پێشکه‌ش به موسڵمانان ده‌کات، ئه‌گه‌ر به راست متمانه‌ی به خۆی هه‌یه با دیبه‌یت بکه‌ین. به‌و هیوایه‌م له‌ڕێی گفتوگۆکانمهوه کۆتایی به‌م زوڵمه پڕ له سته‌مه بهێنین که رووبه‌ڕووی ئازادیخوازان بووه‌ته‌وه."