کاتیۆشایەک لەنێو ماڵێکی سنووری گوێڕ کەوتەخوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
کاتیۆشایەک لە شارۆچکەی سفەییە لە سنووری گوێڕ کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوو.
کاتیۆشیاکە کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 18-9-2023) لە نێو خانوویێکی شارۆچکەی سفەیەی کاکەیینشین لە سنووری گوێڕ سەر بە قەزای مەخموور کەوتە خوارەوە.
مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ لەوبارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتیۆشایەک لە خانوویەکی شارۆچکەی سفەییە کە هیچ کەسێکی تێدا نەبوو کەوتەخوارەوە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تاوەکو ئێستاش دیار نییە لە کوێوە ئاراستەکراوە."
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لەو ماڵەوەی کاتیۆشاکە لێی کەوتووەتە خوارەوە گوتی، "دوای ئەوەی کاتیۆشاکە کەوتووەتە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکان هاتوون و کاتیۆشاکەیان بردووە بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە."
هاونیشتمانییەک کە دانیشتووی ئەو گەڕەکەیە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "ئێرە شارۆچکەیەکی کاکەیینشینە و جگە لە سوپای عێراق، هێزەکانی حەشدی شەعبیش لە سنوورەکانی دەرەوەی ئەم ناوچەیە هەن."
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لەو ماڵەی کاتیۆشاکەی لێ کەوتووەتەخوارەوە زانیارییە سەرەتاییەکان دەخاتەڕوو و هاونیشتمانییەکی شارۆچکەکەش لەوبارەوە دەدوێنێت: