لە دوێنێ شەوەوە دارستانەکانی لجێی ئامەد دەسووتێن

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان ئاگر لە دارستانەکانی شارۆچکەی لجێ کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە 25 هێکتار دارستان سووتاوە.
 
ئاگرەکە شەوی دووشەممە، 17ـی تەممووزی 2023 لە دارستانەکانی دەشتی فیس لە شارۆچکەی لجێ کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە شەش خانوو چۆڵکران و دوو کەسی بەساڵاچوو کە لە ئاگرەکەدا گیریان خواردبوو، رزگارکران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاژێر 07:16 ـی شەوی دووشەممە سەربازەکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی قەرەحسان، حوسێنیگ، دێرخست و پیریک حەشیشیان سووتاندووە و دواتر ئاگرەکە بۆ کێڵگەکانی دەوروبەری تەشەنەی سەندووە. 
 
لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی دارستان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون. 
 
بەهۆی ئاگرەکەوە 25 هێکتار دارستان سووتاوە و شەش ماڵ چۆڵکران و دوو کەسی بەساڵاچوو کە لەناو ئاگرەکەدا گیریان خواردبوو رزگارکراون.
 
بەهۆی بەهێزی باوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و کۆنتڕۆڵکردنی قورس بووە. بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون، هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامن.