لەبەردەم دادگەی کۆیە تەقە لە باوکی پارێزەرێک دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند، لە پێش دادگەی کۆیە تەقە لە باوکی پارێزەرێک کراوە و تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی کۆیەوە دەستگیرکراوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 18-06-2023 تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەقەکردنەکە لە نێو حەرەمی دادگەی کۆیە نەبووە، لە پێش دادگە، لەسەر شەقام تەقە لە باوکی پارێزەرێک کراوە و بریندارکراوە."
 
بەگوتەی قایمقامی کۆیە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و بابەتی قەرزەوە بووە و ئەو کەسەی تەقەی لە باوکی پارێزەرەکە کردووە دەستگیرکراوە. 
 
سەبارەت بە تەندروستیی بریندارەکە، تاریق حەیدەری گوتی، باوکی پارێزەرەکە بە سووکی برینداربووە و تەندروستی جێگیرە.