پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێ بگرێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە.
 
مەهدی سابری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی، بارانبارینەکە تەنیا ئەو رۆژە دەبێت و هۆشداریش دەداتە هاونیشتمانیان، ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە هەیە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ داوا لە هاونیشتمانیان دەکات سبەی نزیکی رووبارەکان نەبنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکان. داواش دەکات، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکەوە هاونیشتمانیان نەچنە ناوچە شاخاوییەکان.