ئاسایشی هەولێر: چوار کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی 16 ساڵان دەستگیرکران
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، چوار کەسیان بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵ دەستگیرکردووە.
رۆژی شەممە 17-02-2024 ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە چوار تۆمەتباری بەناوەکانی (ر. ص. ص.)، (ر. ج. ح.)، (ل. أ. ح.) و (د. هـ. ح.) دەستگیرکران.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت "ئەو چوار کەسە کچێکی تەمەن 16 ساڵانیان رفاندووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە شوقەيەک دەستبەسەریان کردووە و دەستدرێژیان کردووەتە سەری."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، یەکێک لەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراوە پێشتر لەسەر تەقەكردن فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، هەروەها یەکێکی دیکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کەسێکی ناسراوە.