دەستەی دەستپاکی: راپۆرتێک لەبارەی یاسای چاکسازییەوە دەدەینە لیژنەی باڵا و پەرلەمان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک وەزارەت، دوو هەفتەی دیکە راپۆرتێک لەبارەی یاسای چاکسازیی و دوایین پێشهاتەکانی جێبەجێکردنی پەیوەست بە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و پلەی وەزیفی فەرمانبەرانەوە ئامادە دەکەن و دەیدەنە پەرلەمان و لیژنەی باڵای چاکسازی.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16-11-2021، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بۆ بەدواداچوونی یاسای چاکسازیی و جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی پەیوەست بە فەرمانبەران و پلەی وەزیفی و مووچە و خانەنشینی و پرسی دیکەوە کۆبووینەوە و وەزیری دارایی بەرچاوڕوونی باشی لەسەر ئەو پرسە پێداین".
له كۆبوونهوهكه تاوتوێى چۆنێتیی بهرێوهچوونى ئهو بڕگانهى له یاساى چاكسازیی تایبهتن به وهزارهتى دارایى و ئابوورى كراوە، ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەکرێت.
د. ئهحمهد ئهنوهر، سهرۆكى دهستهى دهستپاكیی ههرێمى كوردستان، گوتیشی: "ئێمە گومانمان له هیچ وهزارهت و دامهزراوهیهك نییه كه یاساكه جێبهجێ نهكات، بهڵام پێویسته ههنگاوهكان رژدیتر بكرێن، رێژەی 80٪ بۆ 90% جێبهجێكردنى یاساى چاكسازیی ئهركى وهزارهتى دارایی و ئابوورییه و ئهوهیشى تاوەکو ئێستا دهبینرێت ههنگاوى گرنگ نراوه".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەشکرد دوای ئەوەی دەچنە وەزارەتەکان راپۆرتێک لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە ئامادە دەکەن و لەماوەی دوو هەفتەدا دەینێرنە پەرلەمان و لیژنەی باڵای چاکسازیی و هەموو ئاستەکانی جێبەجێکردن و گرفتەکان و زانیاریی دیکەش بڵاودەکەنەوە.
یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020ی پەرلەمانی کوردستانە، رۆژی 6ی شوباتی 2020 لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
11ی کانونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەشنووسی یاسای چاکسازی پەسندکرد و لە 16ی کانونی دووەمی 2020دا، یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکرا، لە 4ی شوباتی 2020، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاساکەی واژۆکرد.