دوای بەفربارین شارەوانی ئامەد هەزار و 879 کیلۆمەتر رێگەی ماڵی

بەفربارین لە باکووری کوردستان.
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی شەپۆلێکی چوار رۆژەی بەفربارین گرتییەوە، بەشێکی زۆر لە رێگەکانی ئامەدی باکووری کوردستان داخران.
 
دوای هێوربوونەوەی بەفر و باران، تیمەکانی گەورەشارەوانیی ئامەد بە 100 کارمەندەوە دەستیان بە ماڵینی ئەو رێگایانە کرد کە سەرەکین و هاتووچۆی زۆرترین هاونیشتمانییان پەکخستووە. 
 
تیمەکانی گەورەشارەوانیی ئامەد 24 کاژێر کاردەکەن بۆ ئەوەی رێگەی گوند و ناوچەکان لە بەفر بماڵن.
 
لە رۆژانی 12، 13 و 14ی شوباتدا شەپۆلی بەفرەکە چڕتر بوو و رێگەی 263 گوند و ناوچە لە شارۆچکەکانی قوڵپ، سیلوان، لیجە، دیجلە، ئەرگانی، چنار و باغڵار بە بەفر داخران.
 
تیمەکانی گەورەشارەوانیی ئامەد تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-2-2025 لە تەواوی پارێزگاکەدا هەزار و 879 کیلۆمەتر رێگەیان ماڵی.
لەو ناوچانەدا هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە و کاری گەورەشارەوانیی وان بەردەوامە بۆ کردنەوەی رێگەکان.