هێڵی ئاسمانی توركیا گه‌شته‌كانی بۆ شرنا‌خ راگرت
رووداو - ئامه‌د
به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی و سه‌پاندنی بڕیاری قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له شرناخی باكووری كوردستاندا، هێڵی ئاسمانی توركیا ماوەی رۆژێك گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئەو شارە راگرت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 15-12- 2015، هێڵی ئاسمانی توركیا رایگەیاند "بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنییەوە، گەشتەکانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ شرنا‌خ راگیراون".
دوێنێ دووشەممە سوپای تورکیا بە پشتیوانی دەیان تانک و زرێپۆش، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە سنووری پارێزگای شرنا‌خ دەستپێکرد. قوڕسایی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا کەوتووەتە ناوچەکانی جزیرەی بۆتان و سلۆپی.