لە روها چوار کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران
رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان چوار کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئاب لە شارۆچكەی سەرێکانیێ کرا.
تیمەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایەسەر چەندین ماڵ. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار گەنجیان بە ناوەکانی حوسێن کڵڤان، سلێمان قارەمان، عەبدوڵڵا رابندوز و محەممەد بەکرئۆغڵو دەستبەسەرکرد و بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە.
گەنجە دەستبەسەرکراوەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە کراون.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، هاووڵاتیانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.