کۆنسووڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

 لۆگۆی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە.
رووداو دیجیتاڵ

کۆنسووڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات و دەڵێت: "چاومان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانە لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە بواری پەروەردە و ئابووری لە هەڵەبجە".
 
رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نووسی: "پیرۆزبایی لە دانیشتووانی هەڵەبجە دەکەین".
 
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەشڵێت: "دڵخۆشین بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا"؛ ئاماژەی بەوەش کردووە، چاویان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانە "لەسەر بەشداریکردنی ئەمریکا لە بواری پەروەردە و ئابووری لە هەڵەبجە".
 
رۆژی 14-04-2025  پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و بەو جۆرە هەڵەبجە بووە
19ـەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.