د. مارف عومەر گوڵ كۆچی دواییكرد
رووداو دیجیتاڵ
د.مارف عومەر گوڵ، نووسەر و یاساناس و توێژەر دوای مانەوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە نەخۆشخانە بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
دوای ئەوەی د. مارف عومەر گوڵ لە 28-12-2021 لە شاری سلێمانی جەڵدەی مێشك لێدەدا دەبرێتە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-01-2022 لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
نووسەر و شاعیر و یاساناس د.مارف عومەر گوڵ 1956 لە گوندی هەشەزینی، ناحیەی سەنگاوی سنووری چەمچەماڵ لەدایكبووە، دوا كاری سەرۆكی زانكۆی گۆیژە بووە لە سلێمانی كە زانكۆیەكی ناحكومییە و سێ ساڵە دامەزراوە. لە مانگی رابردووش دوای كتێبی شیعری خۆی بەناوی پێنج دیوان بڵاوكردووەتەوە.
د.مارف عومەر گوڵ
- لە ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی، شارەدێی سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەدایكبووە
- لە ساڵی 1982 كۆلێژی یاسای زانكۆی بەغداد تەواو كردووە
- لە ساڵی 1983 لە فەرمانگەی ئاودێریی سلێمانی دادەمەزرێت
- لە ساڵی 1990 لە زانكۆی كیڤ لە وڵاتی ئۆكرانیا بڕوانامەی ماستەر بە دەستدەهێنێت و یەكەمین كەسە كە لە بواری جینۆسایدی گەلی كورددا نامەی ماستەرەكەی دەنوسێتەوە بە ناونیشانی "ئامرازە یاساییەكانی بەربەندكردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا"
- لە هەمان زانكۆ و لە ساڵی 1995 بڕوانامە دكتۆرا بەدەستدەهێنێت و تێزی دكتۆراكەشی بە ناونیشانی "كێشەی كەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی كورد لە یاسای نێودەوڵەتیدایه"
- لە ساڵی 1999 وەكو مامۆستا لە كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی دەستبەكاردەبێت
- لە ساڵی (2005-2006) دەبێتە راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی كۆیە
- لە ساڵی 2011 تا 2015 دەبێتە راگری كۆلێژی یاسای زانكۆ سلێمانی و پلەی زانستی پرۆفیسۆر بووە.
- خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە (كوڕێك و كچێك)
- سەرنووسەر و خاوەنی بڵاوكراوەی نێرگز بووە لە كەركووك
- چەندین كتێبی ئەكادیمی لە بوارەكانی یاسا و جینوساد بە چاپ گەیاندووە.
- خاوەنی پێنج دیوانی شیعرییە بە ناوەكانی (هێلانەی نوغرۆ، خۆری زیندان، شاییەكی نھێنی، نیشتمانم دارستانی دەم رووبار بوو و شكۆی باڵگرتوو)
- دوایین بەرهەمی چاپكراویشی كۆكردنەوەی تەواوی دیوانە شیعرییەكانێتی لە دوتوێی یەك كتێبێكدا بە ناوی ( پێنج دێوان).
- زمانەكان (كورد، عەرەبی، روسی، فارسی و ئینگلیزی) دەزانی.
- رۆژی 15-1-2022 بەھۆی بەربوونی خوێنی مێشکەوە پاش 19رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد .