د. رێواز فایەق لەبارەی رووداوەکەی خانەقین: ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه ئیدانە و شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین
رووداو - هەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی خانەقین دەکات و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان دەکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت و دەڵێت، هاوبه‌شی خه‌م و ئازاری قووڵیانین.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا هێرشەکەی شەوی رابردووی هەردوو گوندی دارا و مێرخاس لە سنووری خانەقین " ئیدانە و شەرمەزار" دەکات کە بەهۆیەوە حەوت هاونیشتمانیی کاکەیەکان شەهیدبوون و لە هێزە ئەمنییەکانیش ئەفسەرێک و پۆلیسێک کوژران. دەشڵێت "تیرۆریستان و تاریك په‌رستانی دژ به مرۆڤایه‌تی، لە کردەیەکی تیرۆریستی‌دا، دڕندانە هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی دارا و مێرخاس له قه‌زای خانه‌قین".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکات و دەڵێت، بەم بۆنە خەمهێنەرەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و ئازاری قووڵیانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە ئەنجامدانی ئه‌م جۆره تاوانكاری و تۆقاندنە کە خەڵکی سیڤیلی تیا دەکرێتە ئامانج "جگە لەوەی ورە و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌كات، دەیسەلمێنێت کە دووژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیان تەنها کردەی ترسنۆکانەیان لەدەست دێت و هه‌رگیز ناتوانن به‌م كرده‌وانه‌یان گۆڕانكاریی هەمیشەیی له دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌ن."
شەوی رابردوو سێ چەکدارای دەمامکدراوی نەناسراو هێرشیان کردەسەر گوندی دارا لە خانەقین و بەهۆیەوە حەوت هاونیشتمانیی کاکەیەکانیان شەهید کرد و دووانی دیکەش برینداربوون. لە هێزە ئەمنییەکانیش ئەفسەرێک و پۆلیسێک کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
حەوت شەهیدەکە و دوو بریندارەکەی گوندی دارا کەسوکاری یەکدین، فارس کاکی کەسوکاری یەکێک لە کوژراوەکان بە رووداوی راگەیاند، " ئێمە کەسمان نەماوە و ماڵمان وێران بووە، هیچ هێزێک نییە ئێمە بپارێزێ."
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 27 گوندی کوردی لە سنووری خانەقین چۆڵکراون. عەقید جمور رۆستەم فەرماندەیەکی پێشمەرگەش بۆ رووداو گوتی، ئەو هێرشانەی دەکرێت 100% بۆ لەنێوبردنی کوردەکانە لە سنووری خانەقین و جەلەولا.