سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەگوتەی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو، پرسی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە هەولێر و دۆخی ئەمنیی عێراق تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین سەرکردەی سیاسیی دیکە درێژە بە کۆبوونەوەکانی لە بەغدا بدات.
لەسەر بانگهێشتی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و برازای "شەهیدی میحراب"، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بۆ بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێکەوت.
محەممەد باقر موحسین حەکیم تەباتەبائی، کوڕی موحسین ئەلحەکیم، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە عێراق و دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، لە 29ـی ئابی 2003، لەکاتێکدا لە نوێژی هەینی بوو لە نەجەف، لە تەقینەوەیەکدا تیرۆرکرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای رێوڕەسمی "شەهیدانی میحراب" دوێنێ 13-01-2024 لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و چەند سەرکردەیەکی عێراق لەوانە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيه‌كى جیدى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دووەمی بۆ لای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى. "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه."
هەر دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، نووری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا و بۆ جاری دووەم لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانیدا کۆبووەوە و بڕیارە ئەمڕۆ 14-01-2024 کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسی حکومییەکان بەردەوام بێت.