پۆلیسی رانیە: دوو رووداوی کوشتن و خۆکوشتن روویاندا
رووداو - رانیە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیێنێت، لە شارۆچکەی سەروچاوەی سەر بە قەزای رانیە کەسێک بە دەمانچە کوژرا و لە گوندی قەرەنی ئاغای سەر بە شارۆچکەی چوارقوڕنەش کەسێک خۆی دەکوژێت.
دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 13-11-2017، لەبەردەم مزگەوتێکی شارۆچکەی سەروچاوە تەقە لە هاونیشتمانییەک دەکرێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، هاوکات لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی چوارقوڕنە کەسێک بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشەممە كاژێر 1:00، له شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه/ بێتواته سه‌ر به قه‌زای رانیه هاونیشتمانییەک به ناوی ( أ . ع . ع ) له دایكبووی ساڵی 1976 له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی قازی محه‌ممه‌د له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو به چه‌كی جۆری ( ده‌مانچه ) ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل "پاش پشكنین و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری پێنج گوللە به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و دواتریش راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه و بكوژه‌كه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار رایكردووه".
هاوکات گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی رووداوێکی خۆکوشتن دەڵێت "لە گوندی قەرەنی ئاغای سەر بە شارۆچکەی چوارقوڕنە لە قەزای رانیە، هاونیشتمانییەک بەناوی (ک.م.ح) لەدایکبووی ساڵی 1986 خاوەن دوو منداڵ، کە بەگوتەی کەسوکاری نەخۆشی دەروونی هەبووە، بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ هەردوو رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.