دایک و برا گەورەکەی نارین گوران بە تۆمەتی کوشتنی خرانە زیندانەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، هەشت کەس خرانە زیندانەوە، لەنێویاندا دایک و برا گەورەکەی هەن.
درەنگانی شەوی رابردوو لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئامەد کۆتاییهات کە 12 کاژێر بەردەوام بوو. لە کۆی 22 کەس کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی نارین گوران دەستبەسەرکرابوون، نۆ کەسیان بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست" بە داواکاری دەستگیرکردن و سێ کەسیان بە داواکاری ئازادکردن بە مەرجی دادوەری، رەوانەی دادگە کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی ئەیلوول بە بڕیاری دادگە چوار کەس بە مەرجی دادوەری ئازادکران، هەشت کەسیش خرانە زیندانەوە کە یوکسەل گورانی دایکی و ئەنەس گورانی برا گەورەی نارین هەن.
بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا لەو دۆسیەیەدا زیندانیکراون گەیشتە 10 کەس. هەروەها 10 تۆمەتبار ئازاد کران. عارف گوران، باوکی نارین لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە ئازادکران.
نارین گوران رۆژی 21-8-2024 بێسەروشوێن بوو و رۆژی 8-9-2024 لە گوندی تاشڤانتەپە، تەرمەکەی لە توورەگەیەکدا دۆزرایەوە.
رۆژی 27-8-2024 یوکسەل گوران، دایکی نارین لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "خۆزگە دەمانزانی کێیە، یەخەیم دەگرت، بەڵام گومانم لە هیچ کەسێک نییە. نارین کچێکی ژیرە و ئەگەر کەسێک ناسیاو نەبێت، ناچێتە نێو ئۆتۆمبێلی هیچ کەسێک."
یوکسەل گوران هەروەها لە بەرنامەکەدا رووی دەمی لەو کەسە کرد کە کچەکەی رفاندووە و داوایکرد نارین بگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی دوایین دانپێدانی نەوزاد بەختیار، ئەو کەسەی ویستوویەتی تەرمی نارین لەنێو ببات و بیشارێتەوە، سالم گوران (مامی نارین) پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ دوو لە براژنەکانی، یوکسەل گوران (دایکی نارین) و ماشاڵڵا گوران (ئامۆژنی نارین) هەبووە.
ماشاڵڵا گوران تەمەنی 40 ساڵە و هاوژینەکەی تەمەنی 70 ساڵە. نەوزاد بەختیار دەڵێت، تەواوی گوندەکە بە بوونی پەیوەندییەکە دەزانن، بەڵام هیچ کەسێک ئامادە نییە لای پۆلیس باسی ئەمە بکات.
نەوزاد بەختیار دەڵێت: "سالم تەرمی نارینی زۆر بە شپرزەیی و کتوپڕییەوە بۆ هێنام. ئەو نەعلی لەپێدا بوو کە ئەمە پێشانی دەدات، نارین دوای بینینی سالم و یەکێک لەو ژنانە لە پەیوەندیی سێکسیدا، راستەوخۆ و بەر لەوەی بگاتەوە ماڵەوە، کوژراوە. من نارینم نەکوشتووە، بەڵام ترسی زۆرم لەوە هەبوو کە جەندرمە دەستگیرم بکەن. من تەرمەکەم لە سالم وەرگرت و فڕێمدایە نێو رووبارەکە."
نەوزاد بەختیار هەروەها گوتوویەتی: "نارین، سالم گوران و یەکێک لەو ژنانە لەکاتی ژوان بە شێوازێکی ناڕێک دەبینێت و بەو پەیوەندییە دەزانێت. نارین لەلایەن دایکی یان ئامۆژنییەوە کوژراوە."
لەکاتی دانپێدانانیدا نەوزاد بەختیار ئاماژەی بەوە کردووە، بەرامبەر ناشتن و بێسەروشوێنکردنی تەرمی نارین، سالم گوران بڕی 200 هەزار لیرەی پێداوە کە دەکاتە نزیکەی 5 هەزار و 800 دۆلار.
نەوزاد بەختیار دوای ئەوەی گوتەی لێوەرگیرا، لەلایەن یەکەمین دادگەی ئێشکگری سوڵحی ئامەدەوە زیندانی کرا.