وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە.
ئەلکساندەر شاڵنێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سبەی چوارشەممە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.
شاڵنێرگ و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤیەننا، دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.