لە کەلار کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە قەزای کەلار، دوو کرێکار لەکاتی کاردا کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە رووداوی راگەیاند، "ئەم بەیانییە دوو کرێکار بە برینداری هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن کە لەکاتی کارکردندا لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی تابلۆستی [کەلاری نوێ] لە کەلار، تەزووی کارەبا لێی داون".
رزگار لەتیف گوتیشی، بە کاریگەری سەختی برینەکەی، یەکێک لە بریندارەکان کە تەمەنی 22 ساڵە، گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان لەژێر چارەسەریدایە.
بەدەر لەم رووداوە، هەر بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین، کرێکارێکی دیکە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.