لەسەر 'هەڵپەڕکێ و سەرچۆپی' کەسێک بە سەختی لە سیدەکان بریندار دەکرێت

 
رووداو - سیدەکان

لە دەشتی هێرت لە سنووری سیدەکان لەکاتی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە، لەسەر "هەڵپەڕکێ و سەرچۆپی" لەنێوان دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕ و گولـلە بە سینگی کەسێکەوە دەنرێت و بە سەختی بریندار دەکرێت.
 
ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 06:00 بووە. ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەقەکەرەکە ناسراوە و تائێستا خۆی رادەستی پۆلیس نەکردووە."
 
قایمقامی سیدەکان ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان ئاسایی کردووەتەوە و شەڕەکە کۆتاییهاتووە. رووداو زانیویەتی، تەقەکەرەکە "ئەفسەرە لە هێزی پێشمەرگە."