کارمەندێکی فەرمانگەی ئاوی تەقتەق لەکاتی کارەکەیدا خنکا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، کارمەندێکی فەرمانگەی ئاوی تەقتەق لەکاتی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکیی تۆڕی شارەکە لە زێی بچووکدا خنکاوە. 
 
رۆژی سێشەممە (10-10-2023) عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندی تیمی مه‌له‌وانیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەیان لە رووداوێکی خنكان، ئاگادارکرانەوە. دوای بەدواداچوون، دەرکەوت كارمه‌ندێكی پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ره‌كی ته‌قته‌ق به‌ ناوی مەحموود قادر له‌دایكبووی 1966 لەکاتی پاككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕی ئاوه‌كه‌ له‌ زێی بچووکدا خنکاوە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە، ئەمڕۆ بەیانی سێ کارمەندی پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌ره‌كیی ته‌قته‌ق کاریان لە پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی تۆڕەکەدا کردووە، بەڵام یەکێکیان خنکاوە، دواتر تیمەکانیان راستەوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ دادپزیشکیی کۆیە.