13ـیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە

رووداو - هەولێر

رۆژی چوارشەممە 10-10-2018 سەرۆک بارزانی 13یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە. 

زیاتر لە 200 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 30 وڵاتەوە کتێبە پڕ فرۆشەکانی خۆیان لەو پێشانگەیەدا نمایشدەکەن. پێشانگەکە 10 رۆژ بۆ خەڵک و خوێنەر کراوەیە.