بەهۆی هەورەبرووسکەوە 'شوانێکی 14 ساڵ' لە گەرمیان گیانی لەدەستدا
رووداو - گەرمیان
لە سنووری قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گەنجێکی 14 ساڵ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا.
سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 10-06-2024، کاژێر 7:00 کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدابوو. ئەو کەسە ناوی شێرکۆ نوعمانە، تەمەنی 14 ساڵە و خەڵکی ناوچەی داوودەیە لە کفری."
رووداوەکە نزیک کاژێر 06:00ی بەیانی لەنزیک گوندی قۆری چای لەنێوان قەزاکانی کفری و خوورماتوو روویداوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە گوتیشی، "پزیشکان دڵنیا بوونەتەوە کە بەهۆی هەورە برووسکەوە بووە، لەگەڵ لێدانی برووسکەکەدا گەنجەکە دڵی وەستاوە و گیانی لەدەستداوە."
سامان سەرتیپ ئاماژەی بەوەش کرد، بە گوتەی کەسوکاری ئەو کوڕە پیشەی شوانییە، لە ماڵ دەرچووە و رۆیشتووە بۆلای ئاژەڵەکانی، کە هەر لەنزیک ماڵی خۆیانە، لەوێ هەورەبرووسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە. ئەوەشی خستەڕوو، بۆ توێکاریی زیاتر، تەرمی ئەو کوڕە 14 ساڵە دەبرێتە دادپزیشکی کەلار.
لە شەوی رابردووەوە ناوبەناو لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان هەورە برووسکە و کەمێک نمەباران دەبارێت.