زانکۆلاین 48 کاژێر درێژدەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پرۆسەی دەنگدانەوە، ماوەی زانکۆلاین بۆ 48 کاژێر درێژکراوەتەوە.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوە کردووە، "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى 12ـی ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاوەکو ئێستا فۆرمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، هەروەها بەهۆی ئەوەشی 10/10/2021 رۆژی دەنگدانە و هاونیشتمانییان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ماوەى زانکۆلاین 48 کاژێری دیکە درێژبکاتەوە."
بەو پێیە بێت، زانکۆلاین تاوەکو کاژێر 00:00ـی رۆژی دووشەممە 11-10-2021 کراوە دەبێت.
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەروەها راشیگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندیى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، ئێستا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن."
ئەمە بە گوتەی عەباس ئەکرەم، "دوایین دەرفەتە" و چی دیکە ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە. بۆیە داوا لە دەرچووانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی کرد کە پێویستە پەلە بکەن و لەو ماوەیەدا "تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنی فۆڕمی زانکۆلاین."