لە شرنەخ تەرمی شۆفێرێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، تەرمی شۆفێرێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە کە دەستی لەدواوە بەسترابووەوە. رووداوەکە لە گوندی کۆلگێ سەر بە شارۆچکەی قلەبان روویداوە.
گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی بەدرخان کیلیم کە شۆفێری بارهەڵگر بووە و ماوەی دوو رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، رۆژی شەممە، 8ی تەممووزی 2023 لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
تەرمی ئەو گەنجە کە لەسەر جەستەی دیارە ئەشکەنجە دراوە و دەستی لە دواوە بەسترابووەوە بە دارێکەوە هەڵواسرابوو.
تەرمی بەدرخان کیلیم بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شرنەخ گوێزرایەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.