لە مەڵەتی بوومەلەرزەیەک بە پلەی رێختەری 4.3 پلە روویدا
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی دەڵێت گوڕی بوومەلەرزەکە 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
بەگوێرەی راگهیێندراوێكی دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی، بوومەلەرزەکە کاژێر 06:31 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیران لە شارۆچكەی "گۆکسوون" سەر بە پارێزگای مەڵەتی لە قووڵایی 1.2 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
بەڵام سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر بووە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ترس و دڵەراوکێ لە نێو خەڵکی دروستبووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژی 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان پارێزگای مەرەش بوو، 10 پارێزگای تورکیایان هەژاند. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا بەهۆیەوە 53 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.