لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە وان نۆ کەس بریندار بوون

 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان نۆ کەس بریندار بوون.
 
رووداوەکە شەوی دووشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2024 لە شارۆچکەی ئەلباک لەسەر رێگەی سەرەکیی وان - جۆلەمێرگ روویداوە؛ دوو ئۆتۆمبێل لە رێڕەوی خۆیان دەرچوون و کەوتنە نێو کەناڵێکی ئاو لە تەنیشت رێگەکە، بەهۆیەوە نۆ کەس لە سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی، ئافاد و هێزە ئەمنییەکان، بریندارەکانی لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا گیریانخواردبوو، هێندرانە دەرەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی ئەلباک کران.
 
تائێستا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.