شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە دەچێتە بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا.
سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات. ئامانجی سەردانەکە وەک سەمیر هەورامی دەڵێت: "بەمەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆكان و گەیشتنە بە رێككەوتن لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان و بەتایبەت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق".
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێقۆڵیی نێوان لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەت (پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان)، کە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کرد، بڕیاردرا "به زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى ههرێمى كوردستان سهردانى بهغدا بكات بۆ گفتوگۆ لهگهڵ حكومهتى فيدراڵ و لايهنه عێراقييهكان بۆ گهيشتن به رێككهوتن و چارهسهركردنى كێشه ههڵپهسێردراوهكان، بهتايبهتيش بابهتى ماف و شايسته دارايييهكانى ههرێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژهياساى بودجهى 2021ى عێراقدا".
حەسەن کازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە دیاریکراوی گفتوگۆیەکی چڕکرا لەبارەی بابەتی مووچەی کوردستان، پێموایە حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر یاسای قەرز، ئەمە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی بەدوادێت، رەنگە سبەی بێت و سەرۆکوەزیران لەگەڵ هەرێم داوایکردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".
رۆژی دووشەممە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و بەغدا گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنێک دەکەن بۆ رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و 50٪ داهاتی ناوخۆ. پشتگیریی پەرلەمانی کوردستانیشی بۆ رێککەوتنێکی لەو شێوەیە راگەیاند.