مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت."
رۆژی سێشەممە 08-08-2023 عەمید عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت. هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکاندا نییە."
رۆژی شەممە 5ی ئابی 2023 وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، رۆژی 8ی ئاب بێ بوونی هیچ گرفتێک مووچەکەیان دابەشدەکرێت و هەر هەواڵ و زانیارییەک لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو نەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نییە.
لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە یەکخراون. ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت کە نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.