دەزگای روانگە 100 دار زەیتوون لە پڕۆژەیەک دەچێنێت
رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ ژینکەی کوردستان، دەزگای روانگە هەستا بە چاندنی 100 دار زەیتوون لە باخچەی شاری زەیتوون پڵەس.
گۆڤار حارس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای روانگە دەڵێت: عێراق یەکێکە لە پێنجەمین وڵات کە بەر گۆڕانی کەشوهەوا کەوتووە، بۆیە ئێمە وەکو دەزگای روانگە خۆمان بە بەرپرس دەزانین دەست بە هەڵمەتی چاندنی دار بکەین و ئاگامان لە ژینگەبێت لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و هۆشیاریی ژینگەیی لەلای منداڵان.
جگە لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە تۆز و خۆڵ، درەختەکان سێبەرێکی بە رووبەری شەش هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکەن. بۆیە دانیشتووانی ناوچەکە پشتگیری لەو پڕۆژەیە دەکەن.
شوان موسا ،دانیشتووی زەیتوون: بەبێ باخچە ئەو ژینگەی دروست نەبێت کە هەر کەسێک دەیەوێتن. بۆ نموونە کە سەیری کۆلانەکان دەکەی خانوو بەرامبەر خانوو و هەمووی 10 داری تێیدە نییە. ئەوە شتێکی زۆر زۆر خراپە. بەلام ئەگەر سەیری بکەین ئەو پرۆژانەی کە هەن و رێژەیەکی سەوزەی زۆر دابین بکەن. بەلام کە شوێنێک دەستنیشان دەکرێت بۆ رێژەی سەوزی، سەوزەی لێی بچێندرێت نەک بە بەتاڵی بەجێی بهێندرێت.
دەزگای روانگە لە ساڵی 2013 دامەزراوە و تائێستا 365 هەزار داری لە هەرێمی کوردستان چاندووە. لە بواری ژینگهپارێزیشدا، دەستپێشخەرییەکانی روانگه پڕۆژهی داهێنهرانه لهخۆدهگرن بۆ پاراستنی ژینگهی ههرێمی کوردستان و سنووردارکردنی زیانهکانی گۆڕانی کهشوههوا.